دەربارەی سانا
دەربارەی ئێمە
«سـانا» دامەزراوەیەکی پەروەردەیی لۆکاڵییە کە پڕۆگرامی وەزارەتی پەروەردە پەیڕەودەکات، لە هەردوو ئاستی خوێندنی قـوتابخانە و بـاخچەی منداڵان. لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١)ـدا لە شاری ڕانییە، «سانا» دەرگای بەڕووی فێرخوازاندا کرایەوە. فـێرکاری لە دامەزراوەکەمان بە زمانی ئینگلیزیە کە لەڕێگەی مامۆستای ڕاهێنراو، ئەزموندار و ستافی بەڕێوەبردنمانەوە باشترین و گونجاوترین ژینگەی پەروەردە و فێربوونمان بۆ فێرخوازەکانمان ڕەخساندووە بۆ دۆزینەوە و بەرەوپێشبردنی توانا کەسیەکانی فێرخوازەکانمان وە هاوتەریب بە زمانی ئینگلیزی، گرنگی تەواو بە زمانی دایک دەدرێت. ژینگەی «سانا» بە شێوەیەک رەخسێندراوە کە تێیدا فێرخواز چێژ دەبینێ لە پرۆسەی فێربوون و بەرەو پێشچوونی پەروەردەیی و زانستی. دامـەزراوەی سانا فێرخـوازان بە باشترین ڕێگاکانی پەروەردەیی ئامادە دەکات بۆ بوون بە هاونیشتیمانیەک کە خزمەت بە خێزان و کۆمەڵگا بگەیەنن لە داهاتوودا. قوتابی ئــەمڕۆ، سـەرکردەی سـبەی !
English