زانیاری پۆست
- بەش: وەرزشی
- بەرواری پۆستکردن: 2026-08-06 09:20:31
وەرزش وەکو ڕێگەیەک بۆ پەروەردەکردنی کەسایەتیەکی بەهێز و تەندروست.. ئەم ڕێگەیەش، بەشێکی گرنگە لە فەلسەفەی پەروەردەیی سانا کە گرنگیدانە بە وەرزش و چالاکییە جەستەییەکان؛ بەو باوەڕەی کە وەرزش و تەندروستی جەستەیی هاوتای زانست ببینین و بڵێین، جەستەی تەندروست = قوتابییەکی بەهێزتر، کەسایەتییەکی بەهێزتر..
▪️بە بەشداری دەیان قوتابی لە هەردوو ڕەگەز، چالاکی ڕاکردنی درێژمەودا (ماڕاسۆن) بەڕێوەچوو و لەکۆتایشدا خەڵات بەخشرایە براوەکانی پێشبڕکێکە.
سوپاسی بێ پایان بۆ بەڕێزان لە تیمی هاتووچۆی بنکەی ڕانیە و تیمی فریاگوزاری بەشی کردە پزیشکییەکان، ١٢٢ـی ڕاپەڕین، لەپای هاوکاری و بیرەوەرکردنی ئەو ڕۆژە پڕ دەستکەوتە!
English