زانیاری پۆست

  • بەش: بۆنە تایبەتەکان
  • بەرواری پۆستکردن: 2025-02-20 19:57:04

ئەرکی هەمووانە بە بەردەوامی لەخەمی پاراستن و گەشەپێدانی زمانی دایکمان بین. زمانی کوردی ناسنامە و شوناسی نەتەوەکەمانە. ئێمە لە سانا، هەمیشە کار بۆ پاراستنی ئەو ئامانەتە دەکەین، بۆ ئەوەی بە باشترین و پاراوترین شێوە بگات بە نەوەکانی داهاتوومان.

🔹بەڕێوەچوونی سیمینارێکی تایبەت بە (زمانی دایک - زمانی کوردی) لەلایەن هەریەک لە مامۆستایانی قوتابخانەکەمان (شێرزاد عبدالکریم) و (دابان حاجی)، لەم سیمینارەدا تیشک خرایە سەر گرینگی زمانی دایک و مێژووی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، کە تیایدا ئەوە بۆ قوتابییان ڕوونبوویەوە کە چۆن زمانی دایکیان بپارێزین و بە پاراوترین شێواز بەکاریبهێنن.